هێرش کرایە سەر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا لە عێراق
/
کردستان
/
زایەڵە
توركیا
نه‌ینه‌وا
زیلێكان
زایەڵە – له ڕێگه‌ی ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرشكرایه‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌ڕێگه‌ی 6 (شه‌ش) فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه بنكه‌ی سه‌ربازی زیلكانی توركیا له سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا كرایه ئامانج.
له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگری ئاسمانی بنكه سه‌ربازیه‌كه‌ش هێرشه‌كان به‌رپه‌رچدرانه‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، هێزی به‌رگری ئاسمانی سه‌ربازگه‌ی زیلێكانی توركیا روبه‌ڕوی هێرشێكی ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بوه‌ته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ناو بنكه سه‌ربازیه‌كه، سیستمی به‌رگری ئاسمانی بۆ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه په‌ره‌ی پێدراوه و له‌ناو بنكه‌ی "زیلكان"دا دانراوه، سه‌ركه‌وتو بوه له خستنه‌خواره‌وه‌ی سه‌رجه‌م فڕۆكه‌كان و هیچ زیانێكی گیانی تۆمار نه‌كراوه.
هێزه‌كانی توركیا له كه‌مپی زیلكان له ناحیه‌ی به‌عشیقه له باكوری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ ناوه‌ندی شاری نه‌ینه‌وا ئاماده‌ییان هه‌یه، پێشتریش چه‌ندینجار له‌ڕێگه‌ی موشه‌كه‌وه كراوه‌ته ئامانج.
تێبينيێك بنێرە: