مستەفا كازمی راوێژكارێكی بەهۆی لێدوان لەسەر قاسم سوله‌یمانی دوورخستەوە
(0) /
سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاری سڕکردنی ڕاوێژکاری دیالۆگی نیشتمانی لە کارەکەی دا، به‌هۆی لێدوانێكی له‌باره‌ی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای قودسی سوپای پاسداران.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، میدیاکانی عێراق، بڵاویان کردەوە، هیشام داوود ڕاوێژكاری سه‌رۆک وه‌زیران بۆ دیالۆگی نیشتمانی بە بڕیاری مسته‌فا كازمی لە کارەکەی سڕکرا و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێک هێندرا.
لێدوانێكی هیشام داوود له‌باره‌ی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای قودسی سوپای پاسداران هۆکاری ئەم بڕیارەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیێندراوە.
داوود رایگه‌یاندبوو، قاسم سوله‌یمانی هه‌ركاتێک بیویستایه ده‌هاته عێراق و خۆی وه‌ک به‌رپرسی به‌شێک له عێراق نیشان ده‌دا.
بە گوێرەی هەواڵ، تا كۆتایی هاتنی لێكۆڵینه‌وه‌كان لە سەری، هیشام داوود له كاره‌كه‌ی دورده‌خرێته‌وه و سڕ (ته‌جمید) ده‌كرێت.
کۆتایی/.
تێبينيێك بنێرە: