لە روداوێکی هاتوچۆدا لەناو سلێمانی سێ کەس گیانیان لەدەستدا
(0) /
زایەڵە - ئەمڕۆ هەینی لەسەر رێگای هەواری شار - تونێلی پێشڕەو روداوێکی هاتوچۆ رویدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان روداوەکە بەهۆی تیژڕەوی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کۆرۆلاوە شۆفێرەکەی کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و چوەتە سەر شەقامی بەرامبەر و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازدا سێ سەرنشینی نێو ئۆتۆمبێلە مازداکە گیانیان لەدەستداوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: