شوان ڕابەر بۆ زایەڵە: دەبێت هەموو لایەنەکان پابەندبن بەیاسای قەدەغەکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل
/
گفتگو
/
زایەڵە
شوان ڕابەر
زایۆنی
ئیسرائیل
فەڵەستین
زایەڵە - شوان ڕابەر ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند ، یاسای قەدەغەکردنی هەبونی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لەکاتێکی ئاڵۆز دەرکرا، بەڵام هەقە هەموو لایەنەکان پێوەی پابەند بن بۆئەوەی کێشە نەکەوێتە نێو ماڵی عێراق هەرچەندە لەوانەیە هەندێ کەس و لایەن نەتوانن جێبەجێی بکەن، بۆئەوەیش لەوانەیە بەنهێنی کاری خۆیان بکەن، یا لە دەرەوە بیکەن .
وتیشی، بەحوکمی ئەوەی ئیسرائیل ستەمی زۆری لەموسڵمانان کردووە ناشیرین بووە، بۆیەهەرکەس و لایەنێکیش پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل هەبێت باشیرین دەبێت، پێم وانیە پەیوەندی بەتەواوەتی بنەبڕ بکرێت لەلایەن هەندێک کەس .
ڕونیشیکردەوە، حکومەتی عێراق ئەودەسەڵاتدارە نیە تاپەیوەندی بەهەمووکەس بنەبڕ بکات، یان سزای ئەوانە بدات کە پەیوەندیان دەبێ، هەروەک لەڕابردودا سزا نەدراون، خۆرئاوا لەوبڕیارە نیگەرانە ، هەندێک وڵاتیش پێیان خۆشە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەوبڕیارە وێڕای ئەوەی ئیجابیاتی خۆی هەیە بەڵام هۆکارو پاڵنەریشی هەیە، لەوانەیە لەداهاتوودا ئەو بڕیارە وەکو گوشارێک لەدژی هەندێک کەس و لایەن بەکار بهێنرێت، هەندێک پەیوەندی شەرت نیە کەشف ببێت .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: