پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی گەرمیان دەستیپێکرد
(0) /
زایەڵە - بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، لە رێورەسمێکدا پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی گەرمیان دەستیپێکرد.
لە رێورەسمەکەدا، کە هەریەکە لە بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم و قایمقامی قەزای کەلار و بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان و بەڕێوەبەری سایلۆی گەرمیان و بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی ئامادەی بوون، بەپێی رێکارەکان دەستکرا بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆی گەرمیان.
دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی کەشوهەوای گەرمیانەوە بەروبومی دانەوێڵە لەچاو ناوچەکانی تر زوو دێتە بەرهەم، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ووشکەساڵی کەمترین بەرهەممان دەبێت لەچاو ساڵانی رابردوو.
وتیشی، کردنەوەی ئەم سایلۆیە خزمەتێکی گەورە دەکات بە جوتیارانی سنورەکە کە بەشێوەیەکی گونجاو و بەبێ کێشە و گرفت گەنمەکانیان وەردەگیرێت.
دواتر نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم باسی لە ووردەکارییەکانی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم کرد بەپێی رێنماییەکان.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: