1 / 4
2 / 4
3 / 4
4 / 4

(0) / / کردستان / زایەڵە شاند سلێمانی پەروەردە ئێران


Jun 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - جێگری وەزیر و سەرۆکی ناوەندی کاروباری نێودەوڵەتی قوتابخانەکانی دەرەوەی وەزارەتی پەروەردەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی سلێمانی کرد.

محمد فەیازی جێگری وەزیر و سەرۆکی ناوەندی کاروباری نێودەوڵەتی قوتابخانەکانی دەرەوەی وەزارەتی پەروەردەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە گەشتێک سەردانی هەرێمی کردووە لەگەڵ دڵشاد عومەر بەرێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کۆبوویەوە.

لە دیدارێکدا باس لە بوارەکانی هاوکاری دوو لایەنە لە زەمینەی ئامادەیی کەرتی تایبەتی ئێران بۆ دروست کردنی هونەرستانە تەکنیکی و پیشەییەکان، ئەنجامدانی وەرشەی فێرکاری، ناردنی تیمی خوێندکاران بۆ خولی زانستی و...هتد کرا.

فەیازی سوپاسی هاوکاریە باشەکانی بەرێوبەرایەتی پەروەردەی کرد لە دامەزراندنی کۆمەڵگەی فێرکاری نێودەوڵەتی پارسیان (دامەزراوەی نێودەوڵەتی ئێران.)

جێگری وەزیری پەروەردەی کۆماری ئیسلامی ئێران هاوڕێ لەگەڵ بەرێوبەری گشتی و دوو لە جێگرەکانی سەردانی کۆمەڵگەی فێرکاری پارسیانی زاگرۆسیان کرد و لە نزیکەوە بینەری رەوتی خوێندن بوو لەو کۆمەڵگایەدا.