داوا ده‌كرێت هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامبدرێت
(0) /
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دووپاتیكرده‌وه كه سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌و واده‌یه‌ی حكومه‌تی ده‌ستنیشانی كردووه ئه‌نجام بدرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە کاتێکدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵی عێراق به‌كۆی ده‌نگ ره‌زامه‌ندی پیشاندا له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بۆ 10ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو، هه‌رچه‌نده وا بڕیار بوو پرۆسه‌كه له 6ی حوزه‌یرانی ساڵی 2021دا ئه‌نجام بدرێت، جومانه غولای، وته‌بێژ به‌ناوی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عیراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ی شوباتی 2021،له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia رایگه‌یاند: كۆمسیۆن هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی كردووه بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا بكرێت و راشیگه‌یاند، بۆ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كۆمسیۆن به‌پێی خشته‌یه‌كی كات كار‌و چالاكییه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات.
غولای راشیگه‌یاند: كۆمسیۆن سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه له‌و واده‌یه ئه‌نجام بدات كه له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدڕاڵییه‌وه پێشنیاز كراوه، ئاماژه‌شیدا كه ئه‌وان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانی خۆیان بۆ نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و تۆماری بایۆمیتری و دابه‌شكردنی كارتی ده‌نگده‌ران و هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی لیستی به‌ربژێره‌كان و تۆماركردنی پارت و هاوپه‌یمانییه سیاسییه‌كان.
ئاماژه‌شیدا، كۆمسیۆن هه‌ڵساوه به چاكسازی و ئاماده‌كردنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی خێراكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌ك خوولی راهێنانیان بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌م ئامێرانه كردوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تاوه‌كو ئێستا 13 ملیۆن و 136هه‌زار و 672 كارتی بایۆمتیرییان به‌سه‌ر ده‌نگده‌راندا دابه‌ش كردووه، تۆماری بایۆمیتریشیان بۆ 15 ملیۆن و 336 هه‌زارو 691 كه‌س كردووه، هه‌روه‌ها 1168 تیمی گه‌ڕۆكیان دروستكردووه‌و به‌نیازن ژماره‌كه‌ش زیاد بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به تۆماری ئاواره‌كانیش، غولای روونیكرده‌وه 9298 ئاواره تۆماركراون، ئاشكراشیكرد، كۆمسیۆن تیمی گه‌ڕۆكی ره‌وانه‌ی كامپه‌كانی ئاواره‌كان و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و پێداویستییه تایبه‌ته‌كان كردووه، وتیشی: 793 هه‌زار و 498 كه‌س نوێكردنه‌وه‌ی داتایان بۆ كراوه.
دوێنێ شه‌ممه، لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ن پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام نه‌درێت و بۆ كاتێكی تر دوابخرێت.
ئه‌ڵماس فازیل، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عیراق له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia ئاشكرایكرد كه پێشبینی ده‌كرێت واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت دوابخرێت، روونیشی كرده‌وه، ئه‌و واده‌یه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه دیاریكراوه ته‌نها پێشنیاره.
راشیگه‌یاند: ئه‌و واده‌یه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵی دیاریكردووه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌گینا هه‌ر وه‌ك پێشنیار ده‌مێنێته‌وه، ئاماژه‌شیدا به‌هۆكاره‌كانی تری دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌وانه هۆكاری ئه‌منیی و هونه‌ری و ته‌ندروستی و راشیگه‌یاند: عیراق له‌لێواری دۆخێكی مه‌ترسیداری ته‌شه‌سه‌ندنی په‌تای كۆرۆنادایه.
ئه‌ڵماس فازیل روونیشی كرده‌وه، هۆكاری تر هه‌یه كه رێگره له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، له‌وانه، په‌سه‌ند نه‌كردنی بودجه له‌لایه‌ن نوێنه‌ران و رێكنه‌كه‌وتنی فراكسیۆنه سیاسییه‌كان، جه‌ختیشی كرده‌وه، گرنگترین هۆكار كه رێگره له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌دا، یاسای دادگای فیدڕاڵییه كه تا ئێستا په‌سه‌ند نه‌كراوه‌و ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌دراوه.
تێبينيێك بنێرە: