بۆریی سەرەكیی ئاوی دووكان - سلێمانی چاككرایەوە
/
کردستان
/
زایەڵە
بۆری
دووکان
سلێمانی
کوردستان
خزمەتگوزاری
زایەڵە - لە چەند كاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی كێشەی كارەباوە، بۆرییی سەرەكی پرۆژەی ئاوی دووكان-سلێمانی هێڵی یەك شكا و بەهۆیەوە گرفت بۆ گەیاندنی ئاو بەشێكی شاری سلێمانی دروست بوو، دوای چل كاتژمێر كاركردن بۆرییەكە لەلایەن تیمی كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و وێستگەی دووكان چاككرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی بەهۆی کێشەی کارەباوە بۆریی سەرەکیی ئاوی دووکان-سلێمانی هێڵی یەک شکا، دەستبەجێ بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی و بەشەکانی دابەشکردن و چاکسازیی تۆڕەکانی ئاو و وێستگەی دووکانی یەک و گەنجینە و تیمێکی پسپۆڕ لە کارمەندانی ماندوونەناس، تواندرا لە ماوەی ٤٠ کاتژمێردا کێشەی بۆرییەكە چارەسەر بکرێت و دووبارە ئاو بۆ شاری سلێمانی بگەڕێندرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ڕاشیگەیاند: ئەو بۆرییە ٣٥٪ی ئاوی سەنتەری شاری سلێمانی دابین دەكان،
دوای چاككردنەوەی، لەمڕۆوە ئاو گەیشتووەتە پڕۆژەکە و دابەشکردنی ئاو لەو گەڕەکەنەی ئاو لەو هێڵە وەردەگرن، بەپێی بەرنامەیەک ئاویان بۆ بەردەدرێتەوە و كێشەكە چارەسەر دەبێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: