لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزەكانی ئاو و شارەوانی و گەشتوگوزار و شوێنەوار تەنیا ئەمڕۆ و سبەی ماوە

(0) / / کردستان / شارەوانی زایەڵە لێخۆشبوون قەرز گەشتوگوزار


Jun 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەیی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێك لە قەرزەكانی ئاو و شارەوانی و گەشتوگوزار و شوێنەوار درێژ ناكرێنەوە و تەنیا ئەمڕۆ و سبەی ماوە و كۆتایی دێت، بەڵام ئێستاكە دامودەزگەكان لە پێشوازی هاووڵاتییاندان و هەموو ئاسانكارییەك بۆ سوودمەندبوونیان لە بڕیارەكە دەكرێت.
بۆیە ئەو هاووڵاتییانەی قەرزی حكوومەتیان لایە، لە سێكتەرەكانی ئاو، شارەوانی، گەشتوگوزار و شوێنەوار، پێویستە لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژەی ماوە، سەردانی دامودەزگەكانی شارەوانی، ئاو، گەشتوگوزار و شوێنەوار بكەن بۆ ئەوەی لە بڕیارەكە سوودمەند بن، ئەگینا بە پێچەوانەوە دوای وادەی دیاریكراو، هیچ داشكاندنێك نایانگرێتەوە و بڕیارەكەش درێژ ناكرێتەوە.
کامەران کەریم