عامری: خەونی گەڕانەوەی بەعس بۆ عێراق دەبەنە گۆڕ

(0) / / عراق / زایەڵە هادی عامری فەتح بەعس


Jun 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە: ئەوانەی خوازیاری گەڕاندنەوەی بەعس بۆ عێراقن، ئەم خەونە دەبەنە گۆڕ.
عێراق حەدەس بڵاوی کردەوە، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە وتەیەکدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە هەر کەس خوازیاری گەڕاندنەوەی حیزبی بەعسە بۆ عێراق، ئەو خەونەی دەباتە گۆڕ.
عامری هەروەها لەمەڕ بوونی شەڕی نەرم هۆشداریی دا و ڕایگەیاند ئەم جۆرە شەڕە زۆر مەترسیدارە.
ئاماژەی بەوەش دا کە هەڕەشەی مادە هۆشبەرەکان زۆر لە تیرۆریسم مەترسیدارترە و دەبێ هەموو هێزەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو دیاردە و دیاردەگەلێکی دیکە وەکوو ئیلحاد و هاوڕەگەزخوازیی، بەکارببرێت.