جەختی پلاسخارت و میقداد لەسەر په‌یوه‌ندی و هەماهەنگی نێوان نەتەوە یەکگرتوەکان و حکومەتی سوریا
/
سوریه
/
زایەڵە
پلاسخارت
میقداد
سووریا
دیمەشق
زایەڵە - نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق گه‌یشته دیمه‌شق و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا كۆبوه‌وه و له‌باره‌ی هەماهەنگی نێوان دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان و حکومەتی سوریا گفتوگۆیان كردوه.
به‌پێی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا (سانا)، جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق گه‌یشتوه‌ته دیمه‌شقی پایته‌خت و له‌لایه‌ن فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سوریا پێشوازی لێكرا گفتوگۆیان کرد لەبارەی په‌یوه‌ندی و هەماهەنگی نێوان دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان و حکومەتی سوریا بەتایبەتی هاوکارییە مرۆییەکان و بارودۆخی کەمپەکان بەتایبەتی کامپی ئەلهول.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا جەختی لەسەر پێویستیی نەتەوە یەکگرتوەکان کردەوە بۆ هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی سوریا به‌تایبه‌ت له بواری په‌نابه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له كامپه‌كانی وڵاتانی دیكه‌وه بگه‌ڕێننرێته‌وه بۆ زێدی خۆیان له وڵاته‌كه‌یان.
لەلایەن خۆشییەوە پلاسخارت سوپاسی هاوکارییەکانی سوریای کردوه سەبارەت بەداخستنی ئەو کەمپانە بەتایبەتی ئەوانەی دەکەونە سنوری سوریا‌و عێراق و ئامادەییشی دەرببڕیوه بۆ کارکردن بەهەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی سوریا‌و عێراق بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ی په‌نابه‌ران.
تێبينيێك بنێرە: