هاووڵاتیەک بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسی لە سنوری سەنگاو دەستگیر کرا

(0) / / کردستان / زایەڵە سەنگاو دارستان ڕاوەماسی


Jun 05, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە سنوری سەنگاو هاووڵاتیەكی دەستگیر کرد.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی گەڕان وپشکنینی سنوری چالاکیەکانیان مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی سەنگاو توانیان هاووڵاتیەك دەستگیر بکەن کە هەستابوو بە ڕاوکردنی ماسی لە ( چەمی ئاوە سپی ) نزیك گوندی ( کۆیك ) لە سنوری ناحیەی سەنگاو .
هاوکات دەستگیرا بەسەر ( ١ ) قولاپ وماتۆڕسکیلێک دا .
لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .
کامەران کەریم