میدیای پارتی: هێزمان جووڵاند بۆ ڕێگری لە پێشڕەویی توركیا
(0) /
زایەڵە - یەكەی پاسەوانی سنوور بە ئاڵای كوردستانەوە چوونە سەر سنووری هەرێمی كوردستان و توركیا، بۆ ڕێگرییكردن لە سوپای توركیا و ڕاگرتنی جووڵەی چەكدارانی پەكەكە.
ماڵپەڕ و سۆشیال میدیای وشە یەكشەممە بڵاویكردووەتەوە، هێزێكی تۆكمەی لیوای دووی پاسەوانی سنوور جووڵەیان بە ئاراستەی لووتكەی چیای سەرچل كردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو هێزە لەسەر سنوور جێگیركراون وئامانجیشیان دانانی چەند خاڵێكی پاسەوانی سنوورە، بەمەبەستی ڕێگریكردن لە هاتنی سوپای توركیا بۆ ئەو ناوچانە.
باسیان لەوەشكردووە، ئەو هێزە جگە لە ڕێگریكردن لە هاتنی سوپای توركیا بۆ سنووری عێراق، ئامانجێكی دیكەشیان نەهێشتنی جووڵەی چەكدارانی پارتی كرێكارانە لە ناوچەكان.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: