گوژمەیەك بۆ دابینكردنی سووتەمەنی بۆ فەرمانگەكانی ئاو لە ڕاپەڕین خەرج دەكرێت
(0) /
زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، بە مەبەستی بەڕێوەچوونی كارەكانی پرۆسەی بەرهەمێنانی ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییانی سنوورەكە، گوژمەیەك بۆبەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕین تەرخان كرا و ئەمەش دەبێتە هۆی بەردەوامی كاركردنی فەرمانگەكانی ئاو لە دەڤەری ڕاپەڕیندا.
لەسەر ڕێژەی ١٧٪ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕین و بە گوێرەی پلانی ساڵی ٢٠٢٢ بە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، گوژمەیەك بە مەبەستی دابینكردنی سووتەمەنی بۆ فەرمانگەكانی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕین ڕەزامەندی خەرجكردنی درا.
ئەو گوژمەیە بۆ مانگەكانی ٣و٤و٥و٦و٧و٨و٩و١٠و١١ی ئەمساڵە و بەپێی یاسا و رێنماییەكانی دارایی خەرج دەكرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: