عەزیز گەردی نوسەر و وەرگێر كۆچی دوایی كرد
/
فرهنگی
/
زایەڵە
عەزیز گەردی
فەرهەنگ
هونەر
کوردی
نووسەر
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر ئەمڕۆ دوو شەممە، كۆچی دوایی نوسەر و وەرگێڕی ناوداری كوردستان، مامۆستا "عەزیز گەردی"ی راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر لە پرسەنامەیەكدا دەڵێت: بە داخ و پەژارەی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی نوسەر و وەرگێڕی ناوداری كوردستان، مامۆستا "عەزیز گەردی"مان بیست.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردوە: كۆچی دوایی ئەم مامۆستا و ئەدیبە گەورەیەی كورد، كەلێنێكی زۆر گەورە لەناوماندا دروست دەكات و پڕكردنەوەی ئاسان نابێت، بەم بۆنە خەمناكەوە، سەرەخۆشی لە خۆمان و تەواوی نووسەران و رۆشنبیران و كەسوكارەكەی و خەڵكی كوردستان دەكەین و لە خوای گەورە داوای رەحمەت و لێخۆشبوونی بۆ دەكەین و جێگای بەهەشت بێت.
ژیاننامەی مامۆستا عەزیز گەردی
عەزیز گەردی، لە ساڵی 1947 لە بەحركە لەدایكبووە، زیاد لە 36 كتێب و بەرهەمی ئەدەبی گرنگی جیهانی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی، هەروەها ماوەیەك لە كۆلێژی زمانی زانكۆی سەڵاحەدین لە هەولێر مامۆستا بووە و لە رێگەی بەرهەمەكانییەوە خزمەتێكی گەورەی زمانی كوردی كردووە.
جیا لە وەرگێڕان، مامۆستا عەزیز گەردی چەند بەرهەمێكی تایبەت بەخۆی هەیە، لەوانە (رەوانبێژی لە ئەدەبی كوردیدا، ئەدەب و رەخنە، ئەدەبی بێگانان، پیاوێك، سەروا، كێشی شیعری كلاسیكی كوردی.)
عەزیز گەردی لە بواری پەروەردە و فێركردنیشدا ڕۆڵێكی باڵای هەبوو، چەندین ساڵ لە قوتابخانەی ئامادەیی ڕزگاری و قوتابخانەكانی دیكەی شاری هەولێر وانەی وتوەتەوە
دوای تەواوكردنی خوێندنی زانكۆش لە بەشی كوردی كۆلێژی ئاداب لە هەولێر بووەتە وانەبێژ، بەڵام لەپێناو خۆ تەرخانكردن بۆ وەرگێڕان دەستیلەكاركێشاوەتەوە، تا ساڵی 1994 ماستەرنامە و ساڵی 1999 دكتۆراكەی بەدەست دەهێنێت.
تێبينيێك بنێرە: