شوان ڕابەر بۆ زایەڵە: کۆبونەوەی نێوان حیزبەکان و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە هەڵبژاردن گرنگتر دەبێت

(0) / شوان ڕابەر کوردستان هەڵبژاردن


Jun 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

شوان ڕابەر ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری بە زایەڵەی ڕاگەیاند، سەرۆکایەتی هەرێم ئەو لایەنانەی داوەتکردبوو کەلە پەرلەمانی کوردستانن، بڕیاربوو ڕۆژی ٦/٦ لەسەرۆکایەتی هەرێم کۆبونەوەکە بکەن سەبارەت بەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، هەرلایەنە و  بە ئارەزووی خۆی بوو لە چ ئاستێک بەشداری دەکات، لەوانەیە زۆربەی لایەنەکان بە بەرپرسی هەڵبژاردن بەشداریان بکردایە .

وتیشی، هۆکاری بەشداری لایەنەکان بە بەرپرسی هەڵبژاردن بۆ ئەوە بوو کە کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە هەڵبژاردن، هەرکات لە داهاتوودا  کاتی کۆبونەوە دیاریکرا ئەوسا کۆمەڵی دادگەری  بڕیار دەدات بەشدار بێت یاخود بەشدار نەبێت، وە لە چ ئاستێک بەشداری دەکات.

ڕونیشیکردەوە، ئەگور کۆبونەوەی  نێوان حیزبەکان و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بکرێت سەبارەت بە هەڵبژاردن  جدیتر و گرنگتر دەبێت .

کامەران کەریم