بانکی نێودەوڵەتی: گەشەی ئابووری ئێران ۳.۷ دەبێت
/
اقتصادی
/
زایەڵە
گەشەی ئابووری
ئێران
ئابووری
زایەڵە - بانکی نێودەوڵەتی بە ڕاستکردنەوەی پێشبینی پێشووتری لە گەشەی ئابووری ئێران ڕایگەیاند لەمساڵی زایینی دا ئەم ڕێژەیە۳.۷ دەبێت.
بانکی نێودەوڵەتی لە نوێ ترین ڕاپۆرتیدا لە ژێرناوی ئاسۆی ئابووریی جیهان لەمساڵی زایینی دا گەشەی ئابووری بۆ ۲.۹ کەمکردەوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە؛ گەشەی ئابووری ئێران ۳.۷ و زیاتر لە گەشەی ڕاگەیێندراو لە ئاستی جیهانی دەبێت.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە؛ ئابووری ئێران لەگەڵ چەند پرسێکی چارەسەرنەکراو و سەرمایەدانەریی لاواز ڕووبەڕووە و ئەمەش گەشەی زیاتری ئابووری ئەم وڵاتە سنووردار دەکات.
تێبينيێك بنێرە: