راوێژکارى سەربازىی نێچیرڤان بارزانى: ئاگادارى ئۆپراسیۆنەکەى تورکیا نەبوین
(0) /
راوێژکارى سەربازى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بێ ئاگایی هەرێمى لە ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنى "چنگى هەڵۆ-2" لەلایەن تورکیاوە راگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بابەکر زێبارى لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا بۆ کەناڵى "رووداو" راگەیاند، تورکیا بەپێی زانیارى هەواڵگرى خۆیان ئۆپراسیۆنیان ئەنجام داوە و هەرێم ئاگادار نەبووە.
وتیشى: "دیار نییە هەردولا چەند زیانیان کردووە، تورکیا و پەکەکە هەریەکەیان باسى زیانەکانى یەکترى دەکەن".
بەوتەى زێبارى، تورکیا لەخۆى راببینێت ئۆپراسیۆنى هاوشێوە لە شنگال و قەندیل ئەنجام دەدات، چونکە وەک خۆیان دەڵێن تا کۆتایی دژى پەکەکە شەڕ دەکەن.
تێبينيێك بنێرە: