وەزیری پێشووی ئیسرائیل: کابینەی نەفتالی بنت لە لێواری هەڵوەشانەوە دایە

(0) / / جهان / زایەڵە ئیسرائیل هەڵوەشانەوە نەفتالی بنت زایۆنی


Jun 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – یەکێک لە وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە کابینەکەی نەفتالی بنت  لە ئەنجامی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئەم دواییانە، لاواز و لە لێواری هەڵوەشانەوەیە.

دانی دنون یەکێک لە وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل و ئەندامی پارتی لیکود بۆ کەناڵی ٧ی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل ڕایگەیاند، کابینەی بنت لە ئەنجامی ئەدا و هەڵوێستی لاواز لە ئاست هەموو کێشە و پرسەکاندا لە لێواری هەڵوەشانەوە و لەناوچوون دایە.

ئاماژەی بەوەش دا کە بەمزووانە هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەیێکی نوێ لە ئیسرائیل دەستپێدەکات.

داواشی لە نەفتالی بنت کرد لە پۆستی سەرۆک وەزیران بکشێتەوە.

شیاوی باسە، نەفتالی بنت پێشتر ڕایگەیاندبوو؛ ئیسرائیل لە سەر دوو ڕێیانێکی مێژووییە و نێزیکە لە هەڵوەشانەوە.