سامان بەرزنجی: بەهۆیی تەقینەوەکەی ئەم شـــــــەوی هەولێر سێ کەس بریندار بون
(0) /
زایەڵە - وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بەهۆیی تەقینەوەکەی ئەم شـــــــەوی هەولێر سێ کەس بریندار بون.
د، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی بەزایەڵەی ڕاگەیاند ، لەگەڵ یەکەمین ساتەکانی دەنگی بیستراوی ئەمشەو، ژمارەیەکی زۆر ئەمبوڵانس و تیمی فریاگوزاری و پزیشکی فریاکەوتنی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕوداوو و ئامادەکاری تەواو کرا بۆ هەر ئەگەرێک.
وتیشی، خۆشبەختانە هیچ بریندارێکی سەخت نیە، تەنها سێ هاوڵاتی بە سوکی برینی سادەیان هەیە و کاری پێویستیان بۆ چارەسەری بۆ دەکرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: