ئەگەری کوژرانی فەرماندەی یەکەی تیرۆری موساد لە هێڕشەکەی سەر هەولێر

(0) / / کردستان / زایەڵە موساد تیرۆر هەولێر ئیلاک ڕۆن


Jun 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – هەندێ سەرچاوەی ئینگلیزی و عەرەبی بڵاویان کردەوە لە هێڕشی درۆنی بۆ سەر هەولێر کە تێیدا چەند ئۆتۆمبێل کرانە ئامانج، فەرماندەی یەکەی تیرۆری موسادی ئیسرائیل کوژراوە.

پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی هێرشی درۆنی بۆ سەر ناوچەیێکی هەولێر، چەند سەرچاوەی هەواڵی ئینگلیسی و عەرەبی بڵاویان کردەوە کە تیمێکی سیخوڕیی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل لە ئۆتۆمبیلە بە ئامانجگیراوەکاندا بوونە.

ئەژماری "ئینتل سکای" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر کە کار لەسەر لێکدانەوەی مەترسییەکان و ڕیسکی نێودەوڵەتی و سێرەی گەشتی نێودەوڵەتی و هەواڵی تایبەت بە قەیرانەکان دەکات، ڕایگەیاند لەم هێرشەدا بەرپرسێکی باڵای موساد کوژراوە.

"ئینتل سکای" ڕایگەیاند: "ئیلاک ڕۆن" ئاسا فلاتس فەرماندەی یەکەی تیرۆری موساد لە ئەنجامی هێرش بە درۆنی کامیکازە لە هەولێر تیرۆر بووە.

هەروەها، "خالد ئوسکیف" هەواڵنێری ئەلمەیادین لە لوبنان لە ئەژماری تویتەری خۆی ڕایگەیاند: سەرچاوە عێراقییەکان باس لە کوژرانی ئیلاک ڕۆن بەرپرسی یەکەی تیرۆری ڕژێمی زایۆنی لەم هێرشەدا دەکەن.

ئەمە لە کاتێک دایە دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان چوارشەممەشەو 08-06-2022 لەبارەی هێرشەکەی سەر شاری هەولێر بڵاویکردەوە، "کاتژمێر  9:35ی ئەمشەو درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی دەکێشێت بەسەر رێگای پیرمام هەولێر و لە ئاکامدا سێ هاووڵاتی بەسووکی بریندار دەبن، هاوکات زیانی ماددی بە خواردنگەیەک و چەند ئۆتۆمبێلێک دەکەوێت."