بەشار ئەسەد: هەر ناوچەیەکی سووریا لەلایەن تورکیا یان تیرۆریستانەوە داگیر بکرێت، لە کۆتاییدا ئازاد دەکرێن

(0) / / سوریه / زایەڵە بەشار ئەسەد سووریا ڕووسیا


Jun 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لەمەڕ هەڕەشەکانی تورکیا بۆ هێرش کردنەسەر خاکی ئەو وڵاتە، وتی: هەر ناوچەیەکی سووریا لەلایەن تورکیا یان تیرۆریستانەوە داگیر بکرێت، لە کۆتاییدا ئازاد دەکرێن.
بەشار ئەسەد لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی ڕووسیا ئەلیەوم، وتی: دەسەڵاتدارانی سوریا هەردوو پلانی سەربازی و سیاسیان هەیە بۆ ئازادکردنی پارێزگای ئیدلب و هەمان شت بۆ هەر ناوچەیەکی داگیرکراوی تر جێبەجێ دەکرێت.
ڕاشیگەیاند: هەر ناوچەیەک لەلایەن تورکیا یان تیرۆریستانەوە داگیر بکرێت، لە کۆتاییدا ئازاد دەکرێن.
ئاماژەوەی بەوەش دا؛ ڕوسیا لەژێر شەڕی بەردەوام دایە کە من ئەم شەڕە بە فراوانبونی ناتۆوە نابەسمەوە، تەنانەت پێش شیوعی و پێش جەنگی جیهانی یەکەمیش شەڕ دژ بە ڕوسیا گێڕدراوە، وە سەرکەوتنی هێزی ڕوسیا، گێرانەوەی باڵانسی نێودەوڵەتی ونبووە.
ئەسەد جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە؛ ئەمریکا بە یارمەتی دۆلار خەریکی گەمارۆدانی هەموو وڵاتەکان و دزییە، بەڵام ئەم دراوە هیچ بەهایەکی ڕاستەقینەی نییە. ڕۆژئاوا چۆتە سەر دارێک کە نازانێت چۆن بێتە خوارەوە.