سەرکونسوڵی ئێران پرسەنامەیەک ئاراستەی مەسعوود بارزانی دەکات
(0) /
سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر بە بۆنەی کۆچی دوایی دوکتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس پرسەنامەیەکی ئاراستەی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە پەیامی سەرەخۆشی نەسروڵڵا ڕەشنوودی بۆ مەسعوود بارزانی هاتووە:
انا لله و انا الیه راجعون
بەڕێز مەسعود بارزانی
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان
سڵاو و ڕێز
بە بۆنەی کۆچی دوایی دکتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان هاوخەمی خۆم بە بەڕێزتان، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و بنەماڵە و خزم و دۆستانی ڕادەگەێنم و لە خودای گەورە بۆ ئەو کۆچکردووە بەخشین و بۆ بنەماڵەی ئەوان سەبوری و پشوودرێژی داواکارم.
نەسروڵڵا ڕەشنوودی
سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران – هەولێر
تێبينيێك بنێرە: