کۆبوونەوەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ھادی عامری

(0) / / جهان / زایەڵە ھەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی ھادی عامری


Feb 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

شاندی باڵای دانوستانکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێم، لەگەڵ ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح، تاوتوێی پرسی بوودجەی گشتیی ٢٠٢١ی عێراقیان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شاندی باڵای دانوستانکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێم، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح، کۆبوویەوە.
بەپێی نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، دوا پێشھاتە سیاسیە‌کانی عێراق تاوتوێ کراوە.
ھەروەھا ھەردوولاش پێداگرییان کردووە لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتییانە‌ بۆ پرسە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی فیدراڵی.
ئاماژە بەوەیش دراوە کە ھەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا، باس لە ‌پرسی بوودجە‌ی ٢٠٢١ کراوە و ھە‌ردوولا ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە‌ پێویستە‌ لە‌سە‌ر بنەمای دەستوور و یاسا ئە‌م پرسە‌ چارە‌سە‌ر بکرێت بەجۆرێک مافی ھە‌مووان پارێزراو بێت.
کۆتایی/.