نەخۆشخانەی پێنجوێن: لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ٢٠٠ نەخۆش و حاڵەتی جۆراو جۆر بینراوە

(0) / / کردستان / زایەڵە پێنجوێن نەخۆش مردن لەدایکبوون


Jun 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن ڕایگەیاند،  لەماوەی (٤٨) کاتژمێری ڕابردوودا لە بەشی فریاکەوتن و نەشتەرگەری و منداڵ بوون نزیکەی (٢٠٠) نەخۆش وحاڵەتی جۆراو جۆر بینراوە بەم شێوەیە:

* ٤٠ حاڵەتی ڕووداوی شکاوی و برینداربوون.

* ٣٥ نەخۆش ئەشیعەی بۆ گیراوە.

* ٤٠ نەخۆش فایلی بۆ کراوەو لە قاوش داخڵ کراوە.

* ٢ حاڵەت ڕەوانەی سلێمانی کراوە.

* ٦ حاڵەتی دوو گیانی لە بەشی منداڵ بوون کاری پێویستیان بۆ کراوە.

* ٤ نەشتەرگەری ئەنجام دراوە.

* ٥ نەخۆش تەداوی بۆ کراوە.

* ٨٠ پشکنینی جۆراو جۆر لە تاقیگەی خوێن ئەنجام دراوە.

* ١٥ نەخۆش هێڵکاری دڵ (تختیط القلب) یان بۆ کراوە.

لە کۆتایی دا هاتووە؛ دەستخۆشی تەواومان بۆ پزیشکانی ئێشکگرو پزیشکانی مقیم دەوری و کارمەندە بەڕێزەکانی فریاکەوتن و ولادەو قاوش و نەشتەرگەری و دەرمانخانەو تاقیگەو تیشک،لەگەڵ سەرجەم کارمەندانی پرسگەو پاسەوان و شۆفێران و ژینگە پارێزەکان هەیە،نموونەی دڵسۆزیان زیادبێت.

کامەران کەریم