پەرلەمانتارێک: چەمچەماڵ دەخنکێت
(0) /
زایەڵە - عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، سێ جار تەرخانکردنی پارەی بۆ ئاوی چەمچەماڵ وخەرجنەکردنی. لە ئێستدا قەزای چەمچەماڵ لەدۆخێکی خراپی بێ ئاویدایە، بە 12 ڕۆژ یەک کاتژمێر ئاویان پێدەدرێت.
لەماوەکانی ڕابردودا سێ جار پارە تەرخانکراوە بۆ پرۆژەی ئاوی چەمچەماڵ، بەڵام خەرجنەکراوە لە پرۆژەکەدا .
وتیشی، یەک ساڵی 2012 کۆمپانیاکانی بواری نەوت بڕی 123 ملیۆن دۆلاریان بەخشی بۆ راکێشانی بۆری ئاوی(گۆپتەپە-چەمچەماڵ) و بڕیاربوو کۆمپانیای نۆکان پرۆژەکەجێبەجێبکات، پارەکە ڕۆشتە بانکی کوردستانی ئەهلی و هیچ بڕێک بۆ ئەم پرۆژە خەرجنەکرا.دوولە ٢٠٢١/٨/١٢ ئەنجومەنی وەزیران فەرمانیدا بە تەرخانکردنی ٧.٦٨١.٤٢١.٠٠٠ حەوت ملیارو شەش سەدو بیست و یەک ملیۆن و چوار سەدو بیست و یەک هەزار دینار بۆ لێدانی ١٠ بیر و ڕاکێشانی بۆری و کڕینی تانکی و چاکسازی و گۆڕینی بۆری لە کانی شەیتان، بەڵام خەرجنەکرا ،سێ لە ٢٠٢٢/٤/١٢ سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندی دا لەسەرتەرخانکردنی ٧٠.٠٤٥.٠٠٠ حەفتا ملیۆن و چل و پێنج هەزار دۆلار..بۆ پرۆژەی ئاوی (گۆپتەپە- چەمچەماڵ) وەک قۆناغی یەکەم بەڵام تاوەکو ئێستا خەرجنەکراوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: