چەمچەماڵ؛ بڕیارێک دەدرێت و کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی بەنزین دەبێت
(0) /
زایەڵە - قایمقامی قەزای چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆە ڕێگە بە هاوردەکردنی بەنزین دەدرێت لەڕێگەی بازگەی بانی مەقانەوە، هاوردەکردنی بەنزین لەڕێگەی ئەو بازگەیەوە کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی بەنزین دەبێت.
ڕەمک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بەزایەڵەی ڕاگەیاند، رێگری لە هاتنی سوتەمەنی نەکراوە لە رێگەی بازگەی بانی مەقانەوە، بەڵام لە دوای ئەوەی لە مانگی رابردوو هەندێک تانکەر کە بەناوی سوتەمەنی هاتبوو و سوتەمەنی دەرنەچوو، بۆیە دوای ئەوە هەندێک رێککار تووند گیرایەبەر.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای تەواوبوونی رێککارەکە لە ئەمڕۆ دووشەممە 13ی حوزەیرانی 2022 رێگە بە هاوردەکردنی بەنزین دەدرێت لە رێگەی بازگەی بانی مەقان بەپێی ئەو مەرج و رێنماییانەی کە هەیە .
لەبارەی ئەوەی هاوردەکردنی بەنزین کاریگەریی دەبێت لەسەر دابەزینی نرخی بەنزین لە سلێمانی .
قایمقامی چەمچەماڵ وتیشی ،بەڵی کاریگەری دەبێت لەسەر دابەزینی نرخی بەنزین لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: