یاریدەدەری زەریف: هیچ پەیامێکمان بۆ ڕۆیشتنە دەرەوە لە سووریا پێنەگەیشتووە

(0) / / جهان / زایەڵە ئێران سووریا زەریف حزبوڵا ئیسرائیل


Feb 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئێران جەخت لە سەر مانەوە لە سووریا دەکات و ڕایدەگەیێنی کە بەپێی خواستی دیمەشق لە وڵاتەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەلی ئەسغەر خاجی، یاریدەدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئسپوتنیک لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ هەندێک لە پێگەکان کە دەڵێت سەر بە ئێران و حزبوڵان، وتی: سروشت و شوناسی ڕژێمی زایۆنی لە سەرەتای دامەزراندنی،  شوناسێکی دوژمنکارانە و سەرکوتکەرانەیە.
خاجی لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە کاتی ڕۆیشتنەدەرەوەی هێزە ئێرانییەکان لە سووریا، وتی: تاکوو ئێستا ئێران هیچ پەیامێکی بۆ بردنە دەرەوەی هێزەکانی لە سووریا بەدەست نەگەیشتووە. ئێمە بە داواکاری حکومەتی سووریا لەم وڵاتەدا بوونمان هەیە و ئامادە بوونی ئێمە ڕاوێژکاری_سەربازییە و تاکوو ئەو کاتەی کە گەل و حکومەتی سووریا بیانەوێت، بوونی ئێمە بەردەوام دەبێت.
هەروەها جەختیشی کردەوە: کەسانێک دەبێت سووریا بەجێ بهێڵن کە بەشێوەی نایاسایی هاتوون و خاکی ئەو وڵاتەیان داگیر کردووە.
کۆتایی/.