وەزیری دەرەوەی ئێران: دانوستانی ئەتۆمی و ئاڵوگۆڕی نامەکان لەگەڵ واشنتۆن بەردەوامە

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ئەمریکا ڤیەننا حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان


Jun 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە دانوستانی ئەتۆمی هێشتاکە بەردەوامە، ئاشکرای کرد کە گۆڕینەوەی نامە لەگەڵ ئەمریکاش لە ڕێگای لایەنی ئەورووپی بەردەوامە.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ (سێشەممە) لە پرێس کۆنفڕانسی هاوبەش لەگەڵ هاوتا پاکستانییەکەی لە تاران، وتی: پێویستە قەوارەی ئیسرائیلی واز لە وروژاندن و کردارە یەکلایەنە و شەڕانگێزانەکانی بهێنێت. لایەنی ئەمریکا ئاگادار دەکەینەوە لە هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی.

ئاماژەی بەوەش دا؛ ئێمە لە ڤیەننا و لەمێزی دانوستانەکان ناکشێینەوە و نابێت لایەنی ئەمریکاش هەوڵی خۆدزینەوە لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە بدات و جەخت لەسەر چارەسەریی پرسەکان لە ڕێگای دانوستانەوە دەکەین.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: ئێمە پێشنیاری بنیاتنەرمان لە دانوستانەکاندا کرد کە لەلایەن واشنتۆنەوە پەسەندکراوە و هێشتا سوورین لەسەر یەکلای کردنەوەی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی.

ئەمیرعەبدوڵڵاهیان ڕاشیگەیاند: دانوستانە ئەتۆمییەکان و ئاڵوگۆڕی نامەکان لەگەڵ واشنتۆن لە ڕێگەی لایەنی ئەوروپیەوە بەردەوامە.