نەخۆشخانەی وەفای تایبەت بە کۆرۆنا لە هەڵەبجە تایبەت کرا بۆ نەخۆشانی سکچون و ڕشانەوە
/
کردستان
/
زایەڵە
هەڵەبجە
وەفا
سکچون
کۆڕۆنا
زایەڵە – بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند: نەخۆشخانەی وەفای تایبەت بە کۆرۆنا تایبەت کرا بۆ نەخۆشانی سکچون و ڕشانەوە.
د. ئازاد موستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بە ھۆی زۆری سەردانی کردنی ئەو کەسانەی کە توشی پەتای سکچوون و ڕشانەوە بوون وە داغڵ کردنیان لە ناونەخۆشخانەی فریاکەوتنی فێرکاری و پربوونی بێدەکانیان بە ناچاری نەخۆشخانەی وەفا تایبەت بە توشبوانی کۆرۆنا تەرخانکرا بۆ داغڵکردنی ئەو کەسانەی کە لە ئێستادا بە ھۆی سەختی نیشانەکانیان لە سکچوون ڕشانەوە سەردان دەکەن .
ناوبراو وتیشی، تا ئێستا دەرمان وبێدی نەخۆشخانەی پێویست هەیە بەڵام ئەگەر ژمارەی تووشبووان زیاد ببێت دۆخەكە دەگۆرێت
ئامادەکردنی - کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: