وەزارەتی تەندروستی: بودجەیەک بۆ پەتای سکچون بۆپارێزگای سلێمانی تەرخان کرا

(0) / / کردستان / زایەڵە پەتا سلێمانی مەسرور بارزانی سکچون


Jun 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا بە خەرجکردنی بڕی ٨٠٠ ملیۆن دینار وەکو بودجەی فریاگوزاری خێرا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوون و کۆلێرا لە پارێزگای سلێمانی.

وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند،  دوابەدووای پرسینەوەی ڕەوشی نەخۆشیەکانی سکچوون و کۆلێرا، بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا بە خەرجکردنی بڕی ٨٠٠ ملیۆن دینار وەکو بودجەی فریاگوزاری خێرا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوون و کۆلێرا لە پارێزگای سلێمانی و ڕاسپاردنی وەزیری تەندروستی بۆبەدواداچوونی ڕەوشی تەندروستی و ئامادەیی و پالپشتیکردنی هەر پێوستیەک بۆ ڕێگریگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا.

ئامادەکردنی-کامەران کەریم