لیستی مووچە رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە کوردستان


Jun 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم:ئەمڕۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كۆتاییهات و بڕیاربوو ئێوارەی ئەمڕۆ رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت و دەست بە رێكارەكانی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بكرێت.

وتیشی: پێویستە هەموو مانگێك لیستی مووچەی مووچەخۆران بنێردرێت بۆ بەغداد بەو پێیەی هەندێكجار گۆڕانكاری لە پلەی سەربازی و مووچەكانیان و مووچەی مووچەخۆراندا دەكرێت.ئەمڕۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كۆتاییهات و بڕیاربوو ئێوارەی ئەمڕۆ رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت و دەست بە رێكارەكانی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بكرێت.

ڕونیشیکردەوە: بۆ مووچەی مانگی پێنج زیاتر لە 50 هەزار كەس لە رێگای كارتی بانكییەوە مووچەیان وەرگرت و بۆ مووچەی مانگی حوزەیران ژمارەكە دەبێتە دوو هێندە.

کامەران کەریم