رێككەوتنێكی هەرێم و بەغداد لەبارەی مووچەوە ئاشكرادەبێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەولێر بەغدا


Jul 01, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەرێم و بەغداد لەسەر بابەتی مووچەی هێزە ئەمنییەكان رێككەوتوون و لیستی هێزە ئەمنییەكان بۆ بەغداد نێردراوە و هیچ گرفتێك لە بابەتی ناردنی مووچە نەماوە.

هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  بەزایەڵەی  راگەیاند، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق و هەمواری یاسای بودجە، كێشەی مووچە چارەسەربووە و دەبێت حكومەتی هەرێم دیراسەی ئەو بابەتە بكات و پابەندییەكانی جێبەجێبكات.

وتیشی، هەرێم و بەغداد لەسەر بابەتی مووچەی هێزە ئەمنییەكان رێككەوتوون و هیچ كێشەیەك لەسەر پێدانی مووچە نەماوە، جگەلەوەش مووچە لەسەرجەم پرسەكانی دیكە جیاكراوەتەوە و  لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان بۆ بەغداد نێردراوە وردبینی تێدادەكرێت.

کامەران کەریم