كێشەی مووچە چارەسەردەبێت و دڵنیایی بە هێزە ئەمنییەكانیش دەدرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە کوردستان


Jul 01, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ وەزیری پلاندانانی هەرێم رایدەگەیەنێت، كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان چارەسەردەبێت و دەشڵێت، "ئەگەر یاسای بودجە جێبەجێبكرێت هەرێمی كوردستان سوودمەنددەبێت و كێشەی مووچە نامێنێت.

د. دارا رەشید وەزیری پلاندانانی هەرێم لەدیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەگەر یاسای بودجە وەك خۆی جێبەجێبكرێت، بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانی هەرێم دەنێردرێت و كێشەی مووچە نامێنێت و هەرێمی كوردستان سوودمەنددەبێت.

سەبارەت بە مووچەی هێزە ئەمنییەكان وەزیری پلاندانانی هەرێم، وتیشی، تائێستا ئەو كێشەیە چارەسەرنەبووە و رێككەوتن كراوە هەردوو دیوانی چاودێریی عێراق و هەرێم وردبینی لە هێزە ئەمنییەكان بكەن و كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان چارەسەردەبێت و هیوادارین لەگەڵ مووچەی فەرمانبەران مووچەی هێزە ئەمنییەكان بنێردرێت.

راشیگەیاند، ئەو وەفدەی دەچێتە بەغداد لەسەر بابەتی دەروازە سنوورییەكانە و دەبێت پێناسی گومرگی لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق رێكبخرێت.

کامەران کەریم