وەزیرێکی عێراق: مووچەی مانگی 6 دوای وردبینی  دەنێردرێ

(0) / / اقتصادی / زایەڵە موچه کوردستان


Jun 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ وەزیرێکی عێراق ڕایگەیاند: مووچەی مانگی 6 دوای وردبینی  دەنێردرێ و بۆ مووچەی5ی هێزی ئەمنیش هەندێک تێبینی  لەسەر لیستەکان هەیه و چارەسەر دەکرێت
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، هیچ کێشەیەکی سیاسی و یاسایی لە مووچەدا نییە و ئەوەی هەیە لە پارەدارکردنی دارایی بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەکان قابیلی چارەسەرکردنە و پەیوەندیدارە بە چۆنیەتی ناردنی لیستەکانیان  و ئەوەش قابیلی چارەسەرە.
جەختیشیکردەوە، بە گوێرەی رێککەوتنەکان و بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵیی عێراق و بڕیارەکانی حکومەتی عێراق، هیچ کێشەیەک نییە لە پارەدارکردنی مووچەی فەرانبەرانی هەرێمی کوردستان و ئەوەی هەیە هەندێک کێشە و تێبینییە لە لیستەکان و ناوەکان لە چۆنیەتی پارەدارکردنی هێزە ئەمنییەکان و ئەوەش قابیلی چارەسەرکردنە و تێگەیشتن هەیە لەسەر ئاستی باڵا.
کامەران کەریم