سبەی کــــــرایە پشوو

(0) / / کردستان / زایەڵە پشوو کوردستان


Jun 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ساڵانە لە هەرێمی كوردستان و عێراق لە دوو كاتی جیاواز، كاری بانكی بۆ مامەڵەی هاووڵاتییان رادەگیرێت، سبەیش یەكێكە لەو رۆژانە.
ئەمڕۆ یەكشەم 30ـی حوزەیران، بانكی باواجی بڵاوی كردووەتەوە، ساڵانە بانكەكانی عێراق دوو ڕۆژ پشوو وەردەگرن.

باس لەوەش كراوە، هەموو ساڵێك سەرەتای مانگی حەوت و سەرەتای مانگی یەك، بۆ ئەمساڵ 1/7/2024 كە دەكاتە سبەی ڕۆژی دووشەم، پشووی فەرمیی بانكە.

شایانی باسە لەم پشووە فەرمانبەران دەوام دەكەن بەمەبەستی پاكتاوی نیوەی ساڵ و هیچ مامەڵەیەكی هاووڵاتی جێبەجێ ناكرێت، چونكە دەرگای بانك ناكرێتەوە، تكایە هیچ كەسێك سەردانی بانك نەكات تا ڕۆژی سێشەم.

پشووی بانكی بۆ پێداچوونەوە بە هەژماری ساڵ و نیوەی ساڵە بۆ ئەوەی فەرمانبەران پاكتاوی شەش مانگیان رادەست بكەنەوە.

کامەران کەریم