وەزیرێکی یەکێتی: هیوادارین موچەی هێزە ئەمنیەکانیش دابەش بکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کوردستان


Jul 01, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ دارا رەشید، وەزیری‌ پلاندانانی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان بۆ ‌میدیای‌ یه‌كێتی ڕایگەیاند: کێشەی موچەی هێزە ئەمنییەکان لەچارەسەرکردن نزیکە.کێشەی موچەی هێزە ئەمنییەکان لەچارەسەرکردن نزیکەو "هیوادارین موچەی ئەوانیش دابەشبکرێت.

رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند بەشێوەیەکە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوی‌ سەرجەم هێزە سەربازییەکان بەلیستی‌ ناو دەنێرێت، بەڵام لیستی‌ هێزە ئەمنییەکان بەکۆد دەنێرێت و دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی وردبینی‌ بۆ لیستەکان دەکات.
بڕیاره‌ له‌چه‌ند ڕۆژی‌ داهاتودا حكومه‌تی‌ عێراق موچه‌ی‌ مانگی‌ 6ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ڕه‌وانه‌ بكات، به‌ڵام تائێستا به‌غدا موچه‌ی‌ مانگی‌ 5ی‌ پێشمەرگەو دامەزراوە ئەمنییەکانی خەرجنەکردووە.

کامەران کەریم