1 / 9
2 / 9
3 / 9
4 / 9
5 / 9
6 / 9
7 / 9
8 / 9
9 / 9

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەرێم کوردستان


Jun 27, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەئامادەبوونی بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عیراق و پارێزگاری سلێمانی دووەمین پێشانگای تایبەت بە پیشەسازی و وەبەرهێنانی ناوخۆیی لە سلێمانی کردەوە.
لەدەستپێکی کردنەوەی پێشانگادا کە هەریەکە لە علی عوسمان بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پیشەسازی و بەڕێوەبەرانی گشتی دیوان و گەشەپێدانی پیشەسازی هاوەڵی بوون وەزیری بازرگانی و پیشەسازی وتەیەکی پێشکەش کردو ئاماژەی بەگرنگی پەرەپێدانی پیشەسازی و بەرهەمی ناوخۆیی کردو وتی کردنەوەی ئەم جۆرە پێشانگایانە هاندەرو پاڵپشتێکی باشن بۆ پەرەسەندنی پیشەسازی ناوخۆیی لەعێراق و هەرێمی کوردستان، دەتوانین بڵێین هەنگاوی باش نراوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وەبەرهێنانی ناوخۆیی بەڵام هێشتا ماومانە و پێویستە هەموولایەکمان هاوکارو پاڵپشتی کۆمپانیاو وەبەرهێنەران و پیشەسازکاران بین بۆپاراستن و زیاد کردنی بەرهەمی ناوخۆیی.
پاشان بەشەجیاجیاکانی پێشانگاکەیان بەسەرکردەوە و وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەنوسانیان  دایەوە.
جێی ئاماژەیە دووەمی پێشانگای پیشەسازی و وەبەرهێنانی ناوخۆی لەلایەن کۆمپانیای ئەتڵەس و بەهاوکاری ژووری بازرگانی سلێمانی ڕێکخراوەو بۆماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی.

کامەران کەریم