داهاتی پارێزگای سلێمانی بڵاوکرایەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە سلێمانی


Jun 28, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ماڵپەڕى شەفافییەت داهاتی هەفتەى ڕابردووى پارێزگای سلێمانی بڵاو کردەوە، کە کۆى گشتیى داهاتەکە ١٦ ملیار و ٦٦٨ ملیۆن و ٥٤٠ هەزار و ٦٧٠ دینار بووە، ئاماژە بەوەش کراوە، زۆرینەى داهاتەکە نەختینەیی بووە.

ماڵپەڕى شەفافییەت داهاتی هەفتەى ڕابردووى پارێزگای سلێمانی بڵاو کردەوە، بەپێى ڕاگەیاندراوەکە لە ڕۆژى ٢٢ـی حوزەیرانى ٢٠٢٤ تا ٢٨ـی حوزەیرانى ٢٠٢٤، کۆى گشتیى داهاتى سلێمانى ١٦ ملیار و ٦٦٨ ملیۆن و ٥٤٠ هەزار و ٦٧٠ دینار بووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، لە ٩١%ـی ئەو بڕە نەختینەیی بووە و لە ٩%ـی دیکەشى بەشێوەى چەک بووە.

کامەران کەریم