پۆلیسی هەولێر:  لیوا موحسین رەشید بە چەکی جۆری کڵاشینکۆڤ خۆی کوشتووە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەولێر


Jun 28, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند:  لیوا موحسین رەشید بە چەکی جۆری کڵاشینکۆڤ خۆی کوشتووە.

 دەقی راگەیەندراوی پۆلیسی هەولێر:

 دوای ئەوەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی (28-6-2024) کاتژمێر (4:30) خولەکی ئێواره تيمەكانى بەڵگه و تاوانى هەولێر و تيمەكانى كامێراى چاودێرى بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەيشتنه شوێنى ڕووداوێكى گيانلەدەستدان له شەقامى لاوەكى ١٥٠ مەترى هەولێر نزيك يەکەکانى نيشتەجێبوونى سلاڤا ستی.

 لە لێکۆڵینەوە سەرەتاييەكان دوای گەياندنى تەرمەکه بۆ پزيشكى دادی، دەرکەوت کە هاووڵاتيیەک به ناوى ( محسن محمدرشيد ) كه پيشەی  ئەفسەره به پلەی ليوا لە وەزارەتى پێشمەرگە بە چەكى جۆرى كلاشنکۆف كۆتايی به ژيانى خۆى هێناوه كه به تەنيا بووە له ناو ئۆتۆمبێلە تايبەتەكەى خۆيدا.

کامەران کەریم