مەسرور بارزانی بۆ کردنەوەی پرۆژەیەکی گرنگ، سەردانی هەڵەبجە دەكاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە مەسرور بارزانی هەڵەبجە


Jun 28, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕۆژی یەك شەممە شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەردانی پارێزگاكە دەكاتەوە.

ڕاشیگەیاند، سەردانەكەی سەرۆك وەزیران بە مەبەستی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی سایلۆی هەڵەبجە دەبێت، كە تێچووەكەی نزیكەی 25 ملیار دینارە.

 وتیشی، سەرۆكی حكومەت لە كاتژمێر ١٠  لە هەڵەبجە ئامادە دەبێت تا کاتژمێر دوو، دواتر كۆتایی بە سەردانەكەی دەهێنێت و دەگەڕێتەوە هەولێر.

 پێشتریش لە 22-02-2024 مەسرور بارزانی سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی كردبوو، جگە لە دانانی بەردی بناغەی پردی تووەقوت، پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی ژمارە هەڵەبجەشی ڕاگەیاند.

کامەران کەریم