سێ ڕۆژ پشووی فەرمی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی


Jun 28, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێم، مانگی تەمموز (7) جگه‌ له‌ ڕۆژە هەینی و شەممەکان، سێ ڕۆژی دیكه‌ پشووی فه‌رمی تێدایە بۆ فەرمانبەران، كە دوانیان بۆنەی ئایینین.
 
بەپێی خشتەكە، ڕۆژی یەك شەممە 7ی تەمموز بەبۆنەی “سەری ساڵی كۆچی” و ڕۆژی یەك شەممە 14ی تەمموز بەبۆنەی “ڕۆژی ڕاگەیاندنی كۆماری عێراق” و ڕۆژی سێ‌ شەممە 16ی تەمموز بەبۆنەی “ڕۆژی عاشورا” پشووی فەرمی دەبن.
 
کامەران کەریم