حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە سنووری سلێمانی تۆمارکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی تای خوێنبەربوون


Jun 28, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - د. سەرکار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمارکرا، وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت، تائێستا پێنج حاڵەت لە ھەرێمی کوردستان تۆمارکراون.
 
وتیشی: گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی شاری رانیە، پیشەی قەسابە تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بووە، لە ئێستاشدا لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی خەوێندراوە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت و رەوشی تەندروستی جێگیرە.
 
ئەوە پێنجەمین حاڵەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوونە لەمساڵدا لە ھەرێمی کوردستان تۆمارکرابێت، کە دوو حاڵەتیان لە سنوری پارێزگای دھۆک و سێ حاڵەتیش لە سنوری پاریزگای سلێمانیە.
 
کامەران کەریم