هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران کۆتایی هات

(0) / / ایران / زایەڵڵ هەڵبژاردن کوردستان


Jun 28, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ دوای سێ جار لە درێژکردنەوەی ماوەکەی، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کۆتایی هات و سندوقەکانی دەنگدان داخران.

لە کاتژمێر 08:00ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران لە ناوخۆی وڵاتەکە و دەرەوە لە ناویاندا عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچو.

کێبڕکێی ئەم هەڵبژاردنە لە نێوان محەمەد باقر قاڵیباف، مەسعود پزیشکیان، مستەفا پور محەمەدی و سەعید جەلیلی بو.

دوای ئەوەی تەواوی دەنگدەران ناوەندەکانیان جێ هێشت راستەوخۆ دەست بە ژماردنی دەنگەکان دەکرێت، بەگوێرەی یاسای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران پێویستە یەکێک لە براوەکان 50+1%ی دەنگەکان بەدەست بهێنێت تاببێتە براوە.

61 ملیۆن و 452 هەزار و 321 کەس مافی دەنگدانیان هەیە لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران.