کوڕێک دەستگیر کرا 150 هەزار دۆلاری لە باوکی دزیبوو

(0) / / اجتماعی / زایوڵە کۆمەڵایەتی دزی


Aug 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - دەقی راگەیەندراوی پۆلیسی هەولێر:ئەو تۆمەتبارەی 150 هەزار دۆلاری لە باوکی دزیبوو دەستگیر کرا.

دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە و سکاڵایەکمان لەلایەن هاووڵاتییەکەوە پێ گەیشت، بە بوونی ڕوودانی حاڵەتی دزیکردن، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە، لە ئەنجامدا توانیمان بە زووترین کات شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان بکەین، کە هەڵاتبوو بۆ وڵاتی ئێران، دواتر بە پلانێکی تایبەت و لە ڕێگای تەکنیکی کارکردنی خۆمان، توانیمان تۆمەتبار بگەڕێنینەوە هەرێمی کوردستان و بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (443) لە یاسای سزادان دەستگیری بکەین، تۆمەتبار دانی ناوە بە تاوانەکەی کە بڕی (3 دەفتەر) دۆلاری لە شوێنی کارکردنی باوکی دزیوە.

هەروەها لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار، دانی نا بە تاوانێکی تردا کە جارێکی تر لە قاسەکەی باوکی (12 دەفتەر) دۆلاری دزیوە، کە کۆی گشتی دەکاتە (150 هەزار) دۆلار و سەرجەم پارەکەشی لە ڕێگەی قوماری ئەلیکترۆنییەوە دۆڕاندووە.

لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی دادگا کراوە. هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە، کە تۆمەتباران لە هەرکوێیەک بن، ئێمە دەیانگەڕێنینەوە و دەستگیریان دەکەین.

کامەران کەریم