بەهۆی شەڕی نێوان دوو خانەوادە، حەوت کەسی دەستگیر کران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کوردستان کۆمەڵایەتی


Sep 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە -  بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: حەوت کەسیان لەسەر کێشەی نێوان دوو خانەوادەی کۆمەڵگەی کاوەی سەر بە قەزای قوشتەپە دەستگیر کرد.

دوای ئەوەی لە کۆمەڵگەی کاوەی سەر بە قەزای قوشتەپە دەمەقاڵی و شەڕ لە نێوان دوو خانەوادەدا دروست بوو، دەستبەجێ هێزەکانیان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا ئەو دوو خانەوادەیە لەسەر کارپێکردنی بیری ئاو بووەتە دەمەقاڵییان و دواجار توندوتیژیی لێ کەوتووەتەوە و بە چەقۆ یەکتریان زامدار کردووە.

لە شەڕەکەدا چەند کەسێک بریندار بوون و، حەوت کەس بە تۆمەتی تێوەگلان لەو کێشەیە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیر کران، کە دووانیان برینەکەیان سەختە و لە ژێر چاودێریی ورد و چڕی پۆلیس و تیمە پزیشکییەکاندان.

کامەران کەریم