بەربژێرێکی یەکێتی بۆ زایەڵە: هەڵبژاردن سەرەتای پرۆسەی دیموکراسیە

(0) / / گفتگو / زایەڵە یەکێتی سەرخێڵ سەرخێڵ نەجمەدین


Sep 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لەوتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە سەرخێڵ نەجمەدین بەربژێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان  ڕایگەیاند، هەڵبژاردن لەم کاتەدا یەکێکە لە گرنگترین پرۆژەکان بۆڕێک کردنەوەی پارسەنگی هێز پێویستە، هەڵبژاردن سەرەتای پرۆسەی دیموکراسیە هەموو پرۆسەکانی دیموکراسی لەهەڵبژاردنەوە دەست پێدەکەن، بەهێزو ئیرادەی خەڵک بڕیار ئەدرێت چ لایەنێک شایانی ئەوەیە پرۆسەی سیاسی و حکومەت پێکبهێنێت.

ئەوبەربژێرەی یەکێتی وتیشی، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئێمەی بەربژێر کردووە بۆپەرلەمانی کوردستان ، چاوەڕوانین متمانەی کەس و دۆست و هاوڕێ و هەڤاڵانمان بەدەست بهێنین.

سەرخێڵ نەجمەدین ئەوەشی خستەڕوو،ئەگەر سەرکەوتوبوین و چوینە پەرلەمان ئەمانەوێ نوێنەرێکی باشی بین، چاودێرێکی باش بین بەسەر کاروبارەکانی حکومەتەوە ئەو گرفتانەی درووست بوونلەئیش و کاری حکومەت و ڕێڕەوی حوکمڕانی نەیهێڵین.


ئەوبەربژێرەی یەکێتی زیاتر دوا بۆزایەڵە و هێمای بەوەشکرد، ئەم کارە بەکادیرەکانی یەکێتی دەکرێت کە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان،ئەو پلانەی کەمەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دایناوە وەک و خۆی جێبەجێ بکرێت و کەمتەرخەمی نەکرێت لەجوون بۆ دەنگدان بەوشێوازە پارسەنگی هێز ڕێک دەکرێتەوە و ئەم گرفتانە چارەسەر دەبێت.

کامەران کەریم