د ڕەعد ڕەفعە زانیاری تایبەت سەبارەت بەتەوتین بۆ دەزگای میدیایی زایەڵە دەخاتەڕوو

(0) / / گفتگو / زایەڵە تەوتین کوردستان


Sep 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لەوتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە دڕەعد ڕەفعە سەرۆکی بۆردی توێژینەوەی ستاندارد بەزایەڵەی ڕاگەیاند،دوا مۆڵەت بۆحکومەتی هەرێمی کوردستان هەتاوەکو مانگی 12 ی ئەمساڵە کەدەبێت لیستی موچە پاک بکرێتەوە تەواوکردنی بایۆمەترییە، بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی داتاو زانیاری لەسەر حکومەتی هەرێمە بەڕێک وپێکی تەواو بکات،کاری حکومەتی عێراقی تەوتین و پارە پەیداکردنە.


دڕەعد وتیشی، تاوەکو لیستی فەرمانبەران پاک وبێگەرد نەبێ و داتاکان مەزبوت نەبێ تەوتین دەست پێناکات، واتە دەبێت داتاو زانیاریەکان تەواو دەقیق بدرێتە حکومەتی عێراقی.

سەرۆکی بۆردی توێژینەوەی ستاندارد ئەوەشی خستەڕوو،زۆر گەشبینن بۆساڵی نوێ واتە 2025 دەبێت گرفتەکانی ڵیستی موجەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بکرێت و فەرمانبەران موچەکانیان تەوتین بکرێت.

کامەران کەریم