بەراورد بە هەر سەرۆکێکی تر سەردانی پزیشکیان بۆ هەرێمی کوردستان گرینگترە

(0) / / گفتگو / زایەڵە پزیشکیان هەرێمی کوردستان


Sep 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

ئازاد حاجی ئەحمەد نوسەر و ڕۆژنامەنوس لە وتوێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری دەزگای میدیایی زایەڵە ڕایگەیاند، سەردانی هەر سەرۆکێک بۆ هەر وڵاتێک لە ڕووی  سیاسی و دیبلۆماسی و ئابوری و بازرگانی و سەربازی هەموو ڕووەکانەوە  گرنگە، سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق لەچەند ڕوویەکەوە گرنگە، ئەم وڵاتە دراوسێی  یەکترین، دووەمیان ئەم دوو وڵاتە رۆحیەتێکی دینی بەهێزی مەزهەبی  لەنێوانیاندایە کە لە دوای ساڵی 2003دەتوانین بڵێین عێراق بۆ ئێرانیەکان وڵاتێکە بەهەمان ڕۆحیەتی شیعی بوونی فارسەکان خۆیان.

وتیشی، بمانەوێ یاخود نە مانەوێ ئێران پێگەیەکی بەهێزی لەناو جوگرافیای سیاسی عێراقدا هەیە، وەکو پزیشکیان خۆی لەسەر دانەکەی وتی، لەم سەردانەمدا مەسئەلەی ئەمنی و سیاسی و ئابوری ودیبلۆماسی و کەلتوری و فەرهەنگی هە مووی  باس دەکرێت، ئەمانە هەموو گرینگن بەنیسبەت ئێرانەوە، پزیشکیان لێزانانە زانیویەتی بۆچی عێراق وەک یەکەم وڵات هەڵدەبژێرێ، دوای ئەوە دەچێتە ئەمریکاو دواتر ڕوسیا، ئەمانە هەمووی گرنگن.

ئەو ڕۆژنامەنوس و نوسەرە هێمای بەوەشکرد، بیرمان نەچێت پزیشکیان واهاتۆتە پۆستەکە کە پەیوەندیەکانی لەگەڵ تەواوی وڵاتان باش بکاتەوە، پیاوێکی ڕیفۆرم خوازی باشە، بۆیە سەردانەکە گرنگە دێتە سلێمانی و هەولێر ئەمەش بەمانای تەواوکردنی سەردانێکە کە کەموو کورتی تیا نەبێت،بایەخی سەردانەکە لەوەدایە هەڵاوێر لەنێوان پێکهاتەکانی عێراقدا ناکات، ئەمە بۆخۆی گرنگە، ئەیەوێ واپیشان بدات دەیەوێ بە یەک پانتایی لەهەموو پێکهاتەکانی شیعە و سونە و کورد نزیک  بێتەوە لە هەموو بوارەکاندا ڕێکەوتن بکات.

ئازادی حاجی ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو، چواردە ڕێکەوتنی لە ڕۆژی یەکەمدا لەگەڵ سودانی ئیمزاکرد، ئەمانە دەرخەری ئەوەیە کە عێراق وەک چۆن بۆ پزیشکیان گرنگە سەردانی عێراق دەکات، بۆ عێراقیەکانیش ئامادەکاریەکی باشیان بۆ ئەم سەردانە گرنگە کردووە، بەڵێ بێگومان گرنگە سەردانی پزیشکیان بەبەراورد بەهەر سەرۆکێک گرینگترە.

کامەران کەریم