بڕەپارەیەك بەسەر جووتیاراندا دابەش دەكرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە جوتیار کوردستان گەنم پارە


Sep 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر:لەبەرانبەر كڕینەوەی بنەتۆی گەنم، حكوومەت بڕی یەک ملیار و 513 ملیۆن دیناری بەسەر جووتیاراندا دابەش كرد.

"ئەمساڵ هەزار و 754 تەن بنەتۆمان لە جووتیاران کڕییەوە، ئەمڕۆش 12ی ئەیلوول، شایستە داراییەکان بەسەر جووتیاراندا دابەش كرا"

ئەو گەنمە بە ئامانجی دابینکردنی بنەتۆ لە جووتیاران کڕابووەوە، ئەمڕۆ وەکوو پابەندبوونێک و ئەرکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، شایستە داراییەکانیان بۆ خەرج کرا."

"بڕی یەک ملیار و 513 ملیۆن دینار بەسەر جووتیاراندا دابەش كرا."

حكوومەتی عێراق تاوەكوو ئێستا دینارێكی بۆ كڕینەوەی بنەتۆ لە جووتیاران خەرج نەكردووە، بەڵام حكوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی لەسەری بوو، كردی و مافی جووتیارانی دا و پارەكەی دابەش كرد."

ئەو بنەتۆیە بەشێوەی پاڵپشتی لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەسەر جووتیاراندا دابەش دەكرێت،

ئەو بنەتۆیە تەنی بە 860 هەزار دینارمان كڕیوە، دواتر بە نرخی پاڵپشتیكراو، كە جارێ رانەگەیاندراوە، بۆ وەرزی داچاندن بەسەر جووتیاراندا دابەشی دەكەین."

کامەران کەریم